بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر لە دیدار لەگەڵ محەمەد ئەشتیە، سەرۆک وەزیرانی پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین، بە توندی نیسبەت بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین کاردانەوەی نیشان دا.
ناوبراو لە ئەو دیدارەدا، بە ئاماژە بە هیرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و هەوڵەکانی ئەو ڕژێمە بۆ دابەش کردنی کاتی و شوێنیی ئەو مزگەوتە پیرۆزە، زیادی کرد: مزگەوتی ئەقسا شوێنێکی بەتواوەتی ئیسلامییە. باس کردن لەسەر دابەش کردنی، فریودەرانە و لە درێژەی سیاسەتی پێچەوانە کردنی ڕاستییەکان و داگیرکاری ئیسرائیلییەکان.
هەروەها وتیشی تا لەناوچوونی داگیرکەران درێژە دەدەینە ڕوونکاریی لەسەر جەنایەتەکانی ئەو ڕژێمە هەمبەر فەلەستین.
Your Comment